KDC

بەلجیکا: پلاتفۆرمی دۆستایەتیی کوردستان و ئەورووپا هاتنە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنەوە

 

بە سەرپەرشتی سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، دوای زنجیرەیەک کۆبوونەوە، پلاتفۆرمی دۆستایەتیی کوردستان و ئەورووپا بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بەکار و چالاکییەکانیان بدەن.

جیهانگیری دۆڵەمەریی سەرۆکی فدراسیۆنی بەلجیکا، بە ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی ڕا گەیاند، دوای چەندین کۆبوونەوە، پلاتفۆرمی دۆستایەتیی کوردستان و ئەورووپا بە فەرمیی بڕیاریاندا لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بەکار و چالاکییەکانیان بدەن.

ڕوونیشی کردەوە، کە بە پێی نووسراوێک، کە ناونیشانەکەی داواکاریی تێکەڵ بوونە، بە ناوی خاتوو سەیران زاوێتەییی سکرتێری پلاتفۆرمەکەدا هاتووە، «لە دوای ڕاوێژ لەگەڵ کۆمیتەی پلاتفۆرمی دۆستایەتیی کورد و ئەورووپی و کۆبوونەوەمان لەگەڵ فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەلجیکا، کۆمیتەکەمان بۆ یەکخستنمان و یەکدەستیمان لە دیاسپۆرا، بڕیارماندا بە ڕێکخستنەوەمان لە ژێر چەتری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی».

___

نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان :زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشەموشەکییە تیرۆریستییەکەی شاری هەولێر دەکات

Harmn

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری کۆڵن گرێدا

Harmn