KDC

کۆمیتەی ئافرەتانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

یەکەم کۆبوونەوی کۆمیتەی ئافرەتان لەسەر ئاستی کۆنفدراسیۆن بە ئۆنلاین بەسترا، کە تێیدا چەند نوێنەرێکی ئافرەتانی وڵاتانی جیاواز بەشداربوون و، باس لە زۆر بابەتی گرینگی پرسی ئافرەتان کرا.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پیرۆزی و گرانی ئەرکی ئافرەتان کرا، لەگەڵ ئەرکەکانی دیکەی ژیانیان، کە ئەرکێکی زۆر گرینگیان لەسەر شانە، ئەویش پەروەردەکردنی نەوەیەک، بە بیروباوەڕێکی بەهێزی نەتەویی و کوردایەتی.

خاڵێکی دیکەش، کە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، ئەکتیڤ بوونی ئافرەتانە لە چوارچێوەی کاری ڕێکخراوەیی لە ناوەندەکاندا و، هاوکات گۆڕینەوەی بیروبۆچوونەکان و، چۆنێتی بەرەوپیش چوونی رۆڵی ئافرەتی کورد لە تاراوگە، پرسێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، پلان بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو دانرا، کە باس لەو پڕۆژە و کاروکارنامانە بکرێن، هەرەوەها کار بۆ بەرەو پێش چوونی رۆڵی ئافرەتی کورد لە تاراوگە بکەن

___

نەتەوەیەکگرتووەکان :نرخی خۆراک لە جیهاندا بەرزدەبێتەوە

Harmn

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

Harmn

نەتەوەیەکگرتووەکان : زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە نیشتەجێبوونی هەمیشەی هەیە

Harmn