KDC

هیندستان: لەپێناو پاراستنی ئاسایشی خۆراکی وڵاتەکەی ،هەناردەکردنی گەنمی ڕاگرت

وڵاتی هیندستان بەدووەم گەورەترین وڵاتی هەناردەکردنی گەنم لە جیهان دادەنرێت و لە ئێستادا بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و ئەو پێشهاتانەی ڕووبەڕوی ناوچەکە بۆتەوە بەتایبەت لە دەریایی ڕەش ،لەدوای ڕوسیا هیندستان وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی هاناردەکردنی گەنم سەیر دەکرێت
بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە باکوری هیندستان کەوتۆتەوە ،ئەمەش بۆتە هۆی ئاگرکەوتنەوە ، وەک پێشبینی دەکرێت بەهۆی وشکە ساڵی و گەرماوە لەسەدا 50بەربوومی دانەوێڵە لەدەست بدات ،ئەمەش کاریگەری تەواوی لەسەر هەناردەکردنی گەنم لە وڵاتە دەبێت
لە بڕیارێکی کوت و پڕ دا کاربەدەستانی هیندستان هاناردەکردنی گەنمیان ڕاگرت ،ئەم بڕیارەی حکومەتی هیندستان خۆئامادەکردنە بۆ هەر پێشهاتێک ،بەتایبەت کە ئێستا نرخەکان زۆر بەرزبونەتەوە
هەرچەندە وزیری بازرگانی هیندستان مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە هیوایە وڵاتەکەی بتوانێت خۆراکی جیهان دەستبەربکات
بەڵام وەک تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکرۆتەوە ،بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەی لە باکوری وڵات کەتۆتەوە ،ئەمەش بۆتە هۆی ئاگرێکی زۆر لە بەرهەمی دانەوێڵە لەو وڵاتە بدات و سەرەڕای وشکەساڵی کە پێشبینی دەکرێت لەسەدا 50بەرهەمی دانەوێڵە کەم بهێنێت

سۆران حەسەن

___

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد

KDC

وڵاتانی ئەوروپا دۆسیەی کۆچبەرانیان کردۆتە بابەتی سەرەکی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان

nusar1

کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و چین لەبارەی کۆدەنگییەکی زیاتر بێ هیوابوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW