KDC

پسپۆرێکی نەرویجی: هێزی ئاسمانی سوید یەکێکە لە هێزەگەورەکانی باکوری ئەوروپا

پسپۆڕێکی نەرویجی: هێزی ئاسمانی سوید یەکێ لەهێزە گەورەکانی باکووری ئەوروپایە

پێریک سولی، پسپۆڕی سەربازی لە پەیمانگای سیاسەتی دەرەوەی نەرویج، دەڵێ، ئەگەر سوید بچێتە پاڵ ناتۆ، هێزی ئاسمانی سوید دەبێتە یەکێ لەهێزە گەورەکانی بەرگری ئاسمانی باکووری ئەوروپا.

لەگەڵ زیاتر لە 90 فڕۆکە و 39 گرەپین، سوید گەورەترین هێزی ئاسمانی لە باکوور هەیە، کە سولی بە “زۆر پرۆفیشناڵ” وێنای دەکات، ئەو پسپۆڕە سەربازییە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ داگێنس نایتەر، پێیوایە کە باشە سوید جۆرە فڕۆکەیەکی جەنگی جیاواز لە وڵاتانی دراوسێوە بەکاربێنێت، چونکە ئەستەم دەبێت هێرشبەرە شاراوەکان مامەڵەی لەگەڵ بکەن.

وتیشی: “ئەمڕۆ ئێمە سێ پلانی بەرگریمان لە باکوور هەیە، پلانی فینلاندی، سویدی، سویدی و ناتۆمان هەیە، بە ئاشکرایی، ئەگەر بتوانین ئەمە ڕێک بخەینەوە، ئەوا کارایی زیاد دەکات و بەرگریەکی بەهێزترمان دەبێت، ئەمەش خواستی پۆتین کەم دەکاتەوە بۆ قسەکردنی بێمانا”.

___

لەسەر گۆڕینەوەی هاوسەران، عێراق لیژنەیەکی راگەیاند

KDC

هەزاران هاووڵاتی ئەفغانی لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە دەگواسرێنەوە

KDC

ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبێتەوە

KDC