KDC

تیپی وەرزشی فیدراسیۆنی هۆڵەندا بەشداریی خولێکی تایبەت دەکەن

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی- بە تیپێکی تۆپی پێ بەشداری خولێک دەکەن، کە ساڵانە بۆ کۆمەڵگە و کەلتوورە جیاوازەکان بەڕێوە دەچێت.

فیدراسۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆلەندا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی وەرزشیی رەوەندی کوردستانی KD Sport، بە فەرمیی دەستیان بە ڕاهێنانی تیمەکەیان کرد بە مەبەستی خۆئامادەکردنیان بۆ خولی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ بەناونیشانی: دۆستایەتیی نێوان کەرلتوورەکان.

ئەو خولە وەرزشییە تایبەتە بە کۆمەڵگە و کەلتوور و نەتەوە جیاوازەکان، کە لە ڕێگەی تۆپی پێ کۆیان دەکاتەوە.

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی وەرزشی دیاسپۆرا سپۆرت KD Sport، بەشانازییەوە بەشداری ئەو خولە دەکات و کۆمەڵگەی کوردی بە هەستکردن بە پابەندی و ڕەفتاری وەرزشیی نوێنەرایەتیی دەکات.

جێی خۆشحاڵییە، کە وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی لە خولی نێودەوڵەتیی دۆستانەی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٢٦، بە دوو تیپی وەرزشیی بەشداری دەکات.

تیپەکان لە یاریزانانی بەهرەمەند و پڕ لە ئیرادە پێک هاتوون، کە بە هەموو توانایانەوە خۆیان ئامادە دەکەن.

ئامانجی وەرزشی ڕەوەندی کوردستانی تەنیا بەدەستهێنانی سەرکەوتنی وەرزشیی نییە، بەڵکوو گەیاندنی پەیامی یەکگرتوویی، پەیوەندی و شانازییە لە ڕێگەی وەرزشەوە، تیپەکان دەیانەوێت گەنجان کۆ بکەنەوە، پشتگیریی بەهرەمەندان بکەن و ناسنامەی کوردی بە شێوەیەکی ئەرێنی لەناو ژینگەیەکی نێودەوڵەتی و فرەکەلتووریی پیشان بدەن.

جێی باسە، فیدراسۆنی رەوەندی کودستانی-هۆلەندا، داوا لە کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە دەکات، کە وەک هاندەر، خۆبەخش، سپۆنسەر و هاوکاران پشتگیری تیپەکان بکەن، بەو پێیەی خولەکە ئامانجێکی مرۆییی هەیە، چونکە داهاتی پاڵەوانێتییەکە بۆ پشتگیری منداڵانی بێ باوک تەرخان دەکرێت.

___

کارو چالاکیەکانی مانگی 11 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری دووەم دیداری (شێخی شاعیران )دەکات

Harmn

پاپای ڤاتیکان 100,000 یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کۆچبەرانەی کە لە نێوان سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندان

KDC