KDC

فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی نەمسا بانگهێشتی کۆبوونەیەک دەکەن

لەسەر بانگهێشتی لقی نەمسای فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخراوەکە، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا، نزار موسا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زۆرێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە بەشداربوو.

وەک سەرۆکی لقی نەمسا لە فدراسیۆنی ئاشتی جیهانی، د. پیتەر هەیدەر بۆ ڕۆڵی خێزان لە بەهێزکردنی کۆمەڵگا و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانیدا، هەروەها گفتوگۆکە بە دەستێوەردان لە ڕوانگەی ئایینی مەسیحی و موسڵمانانەوە لەسەر ئەو بابەتە ئەنجامدرا، دوای ئەوەش دانیشتنەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی لەلایەن ئامادەبووانەوە هەڵسەنگێندرا.

کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی دیدگا لە ڕوانگەی ئامادەبووان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەسەر خێزان، بۆ دڵنیابوون لە گەشەسەندنی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگەی نەمسا و پێکەوەژیان.

___

ئەلجەبری: کوڕی سەلمان گوتی کە ویستویەتی ساڵی 2014 شا عەبدوڵا تیرۆر بکات

KDC

لەئەڵمانیا شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

Harmn

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

Harmn