KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی سەرکەوتن لە یانەی ئامەدسپۆر دەکات

بۆ یانەی ئامەدسپۆری خۆشەویست و سەربەرز

ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە دڵێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و شانازییەکی بێپایانەوە، پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژووییەتان لێ دەکەین، گەیشتنی ئامەدسپۆر بۆ خولی نایاب، تەنیا سەرکەوتنێکی وەرزشی نییە، بەڵکو نووسینەوەی داستانی خۆڕاگری و گەیشتنە بە لوتکەی شکۆمەندی.
ئەمڕۆ نەک هەر ئامەد، بەڵکو دڵی هەموو کوردێک لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت بەم دەستکەوتە مەزنە لێدەدات، ئێوە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین مێژووتان نووسییەوە و سەلماندتان کە هیچ ئاستەنگێک ناتوانێت ڕێگری لە گەیشتن بە لوتکە بکات، ئەم سەرکەوتنە وەرچەرخانێکی مێژووییە و هەموو ڕەوەندی کوردی لە سەرتاسەری جیهان نوقمی خۆشی و شانازی کرد.
بۆ هەمیشە شانازیتان پێوە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

2ـی ئایاری 2026

___

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

Harmn

مالیکی: سەدرییەکان ناتوانن دەنگی پێویست بێنن

KDC

ئۆکرانیا،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دوایین پێشهاتەکان

Harmn