KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر پڕۆژەیەکی ئافرەتان کۆبووەنەوە و بڕیادرا کە کاری لەسەر بکرێت.

بەرنامەو پلانەکان کارکردن بوو لەسەر ڕێکخستنەوەی بەشی ئافرەتان لەگەڵ کارکردن بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لە بواری ئافرەتاندا و، زۆرێک لەو بەرنامانەی لە پلانی کاردابوون بڕیار درا، کە بەگوێرەی بەرنامە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، لەوانە ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی فراوان لەشارە جیاجیاکاندا و، دواتر ئەنجامدانی سیمیناری تایبەت بە ئافرەتان و پلانی ھاوکاری ئافرەتان و خێزانە کوردەکان و پەنابەران، دواتر ئەوەی گرینگ بوو لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاری دامەزراندنی تیپێکی ھەڵپەڕکێی فۆلکلۆری بوو بۆ گەنجان.

جێی باسە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ھونەرمەند زوبێر ساڵح، بە چەند بەرھەمێکی ھونەری و بە دەنگە خۆشەکەی، بەرگێکی ھونەری کرد بە بەر کۆبوونەوەکەدا و بەخۆشی و شادی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە ھێندرا.

___

خاوەن رێستۆرانێک لە سوید وێڕای ئیستغلالکردنی دوو کەس ، دادگایی باڵای تێهەڵچوونەوە بێ تاوانی دەکات

nusar1

هەفتەی ئاگرین

KDC

باکووری کوردستان: دوومنداڵی دووانەی تەمەن پێنج ساڵ لەگەڵ دایکییان, بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی دەستگیردەکرێن

nusar1