KDC

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردستانی بەدواداچوونێکی ئەنجام داوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردستانی، بەدواداچوونێکی لەسەر داتا و ماتریال و، تیۆری و میتۆد و، شیکردنەوەکانی هۆشیاری نەتەوەیی و هەڵسەنگاندنی تەکنیکی و، ئەنجام و راسپاردەکان ئەنجامداوە.

لێکۆڵینەوەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، وەک سەرەتا هەڵسەنگاندنە بۆ یەکەم کۆرسی فێرکردنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، کە پڕۆژەیەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو و، بە خۆشحاڵییەوە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری تەواوی پڕۆژەکەی کرد.

هەروەها لێکۆڵینەوەکە لە رووی داتا و ماتریالەوە، پشت بە راپرسییەکی تایبەت بە یەکەم کۆری فێرکردنی زمانی کوردی، کە تێیدا ٢٢١ منداڵی کوردی تێدا بەشداربوو، هاوکات ئامانجێکی دیکەی راپرسییەکە، ئەوەی دەرخست، کە هەر لە سەرەتاوە، ئامادەکردنی منداڵەکانیان لەلایەن دایکان و باوکانی کوردی تاراوگە نشین بۆ فێربوونی زمانی کوردی، مەبەستی سەرەکییان دروستبوونی هۆشیاری نەتەوەیی بووە لای منداڵەکانیان.

جێی باسە، چاوەڕوانی بەشداری زیاتری کۆرسەکان دەکرێت، بەوپێیەی ڕەوەندی کوردستانی دەیانەوێت منداڵانی کورد بەشداری ئاستی باڵاتر و پێشکەوتووتردا بکەن.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان: هەفتانە نزیکەی 800پەنابەری سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە

Harmn

سوید: کۆڕێکی ماتەمینی بۆ چلەی حەفزوڵا نێروەیی ساز دەکرێت

KDC

دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە دەکات

KDC