KDC

ئیتالیا کۆتایی بە کەرەنتینەی کەشتی تایبەت بە کۆچبەران دێنێت

حکومەتی ئیتالیا بڕیار دا ،کە کۆتایی بە ڕێککارەکانی کەرەنتینی کۆچبەران تایبەت بە پەتایی کۆرۆنا بهێنێت ،و کۆچبەران وەک جاران لە ناوەندەکانی کامپی پەنابەران پێشوازیان لێدەکرێت

لە ماوەی پەتایی کۆرۆنا کۆڤید 19 لە ساڵی 2020دا، حکومەتی ئیتالیا پێنج کەشتی بۆ جیاکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستدا بەکاردەهێنا ، بەڵام لەئێستادا تەنها دووان لەوان ماونەتەوە ،ئەوانیش بەهۆی هەڵگرتنی ڕێککارەکانی خۆپارێزی و سیستەمی کەرەنتینی دەریایی تەواو دەبێت و کەشتییەکان دەگەرێنەوە بۆ ئەرکی سەرەکی خۆیان بۆ گواستنەوەی گەشتیاران

بەپێی سایتی مهاجرنیوز کەشتییە کەرەنتینییەکان لە لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە ڕەخنەیان لێگیراوە، ئەمەش هانی ڕێکخراوە مرۆییەکانی دا داوابکەن ،کە مافی دەستگیرکراوەکان پارێزراوبێت ،لەمبارەوە ( مارۆ پالما )داوای هەڵوەشاندنەوەی کارەنتینییە کەشتییەکان دەکرد

پالما وتی: “کەرەنتینی کەشتییەکان هانگاوێک بۆ چارەسەرێکی تایبەت بوو ،کە پەیوەندی بە فریاکەوتنی تەندروستییەوە هەبوو، بڕیاربوو 31ی مانگی سێ ئەم ساڵ کۆتایی بێت بەڵام هێشتا کەرەنتینە سەر کەشتییەکان هەڵنەوەشێنرایەوە

جێی ئاماژەیە ژمارەی کۆچبەران لەڕێگایی دەریایی ناوەراستەوە ،لەلایەن وڵاتانی باکووری ئەفریقا لەزیادبووندایە و بەپێی ئاماری فەرمی لەپێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 18 هەزار کۆچبەریان تۆمارکردووەوە ،بەبەراورد لەماوەی هەمان ساڵی 2021دا تەنیا 4500 کۆچبەر بووە

سۆران حەسەن

___

ناوەندی بەلجیکا بەشداریی رێورەسمێکی تایبەتیان کرد

nusar1

بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نێوەندی چاکسازی منداڵانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان دەکرێتەوە

KDC

تاڵیبان گەشتکردنی ئافرەتانی قەدەغەکرد 

KDC