KDC

ئەنجوومەنی كوردەكانی ناشڤیل بە فەرمیی هاتنە ژێر چەتری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی

پێشتر ئەنجومەنەكە وەكوو گەورەترین ڕێكخراوی مەدەنی كوردستانییانی ناشڤیل لە نامەیەكدا بە فەرمیی داوایان كردبوو بێنە ژێر چەتری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە بەرانبەریشدا کۆنفدراسیۆن لە ڕێی نوێنەری کۆنفدراسیۆنەوە لە ئەمریکا و کەنەدا وەڵامییاندانەوە و قبوڵکران.

لەم پەیوەندییەدا و لەسەر ڕاسپاردەی كۆمیتەی بەڕێوەبەری، مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمریكا و كەنەدا، لەگەڵ سەرۆكی ڕێكخراوەكە كۆبونەوە و بە ناوی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی پیرۆزبایی ئەو هەنگاوەی لێكردن و هیوای خواست ئەم بڕیارەی ئەنجومەنەكە بۆ پەیوەست بوون بە كۆنفدراسیۆنەوە گڕوتینێكی پتر بە خەباتی ڕەوەندی كوردستانی لە ناشڤیل ببەخشێ.

لە بڕگەیەكی دیكەدا نوێنەری كۆنفدراسیۆن داوای كرد، كە ئەنجومەنەكە و ناوەندی ڕەوەندی كوردستانی لە پێناو جۆشدانی خەباتی كوردایەتی پێویستە پێكەوە و لە نزیكەوە كار بۆ خزمەتی كوردستانییانی شارەكە بکەن. لەم بوارەدا چەند بڕیاڕ و پێشنیار تاوتوێكران.

جێی باسە، شاری ناشڤیل لە ئەمریكا بە كوردستانی بچوك ناسراوە و مەزەندە دەكرێ زیاتر لە ٢٠ هەزار كوردستانی لەو شارە بژیین، ئەنجوومەنی كوردەكانی ناشڤیل ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە

___

ئەڵمانیا: یارییەکی دۆستانە لە نێوان دوو تیپی تۆپی پێی کوردی بەڕێوەچوو

Harmn

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ ئەندامێکی پەرلەمانی کەنەدا کۆبووەوە

Harmn

ئەڵمانیا: ڕەوەندی کوردستانی لە مونستەر ئاهەنگێکی تایبەت بە جەژنی نەورۆز سازدەکەن

Harmn