KDC

ئەڵمانیا :پلانی هەیە ،مافی مانەوەی هەمیشەیی بۆ ئەوانەی مافی پەنابەرتیان ڕەتکراوەتەوە ببەخشێت

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا بەنیازە ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە مافی مانەوەی هەمیشەییان پێببەخشێت،
ئەم پلانەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئەوانەیە ،کە لەماوەی ساڵانیان لە ئەڵمانیا توانیویانە ، بۆ بەدەستهێنانی مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی تێکەڵی کۆمەڵگە ببن ، لەکاتێکدا حکومەتی فیدراڵی جەختی لەسەر پێویستی دیپۆرتکردنەوەی تاوانباران کردۆتەوە

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گۆڤاری دێر شپیگل و کەناڵی تەلەفیزۆنی ARD ئەڵمانی ،حکومەتی ئەڵمانیا ئامادەکاری بۆ پرۆژە یاسایەک دەکات ،کەلە مایەکی کورتدا هەموو ئەو کۆچبەرانەی مافی پەنابەریان رەتکراوەتەوە و ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ زیاتر لە ئەڵمانیا دەژین و توانیویانە تێکەڵی کۆمەڵگای ببن مافی مانەوەی هەمیشیان پێ بدات

لەمبارەوە نانسی فیزەر وەزیر ناخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ، لەماوەیەکی کورتی دیارکراو ئامادەکاری بۆ ئەو پرۆژەیە یاسایە دەکەین و لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە تێوەگلاون بەکاری نایاسایی و کوشتن و ڕێزی نەگرتنی یاساکانی ئەڵمانیا دەکاتەوە

وەک سایتی ماهجر نیوز ئاماژەی پێکردووە پڕۆژە یاساکە ڕاستەوخۆ مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی وەرناگرن، چونکە بەپێ پرۆژە یاساکە پلانیان هەیە ،کۆچبەران دەرفەتێکیان هەبێت لە ماوەی ساڵێک یان زیاتر بۆ ئەوەی بتوانێت بەڵگەی ئەوە دابین بکات کە ئەڵمانی فێربووە و دەتوانێت خەرجی ژیانی خۆی مسۆگەر بکات بەبێ هاوکاری کۆمەڵایەتی وەرگرێت

جێی ئاماژەیەحکومەتی نوێی ئەڵمانیا کەلە پارتی سۆسیال دێموکرات و پارتی سەوز و پارتی دیمۆکراتی ئازاد پێکدێت پێگەیەکی مێژوویان بەرامبەر پەنابەران هەیە ،و هەڵوێستێکی ئەرێنی لەسەر پرسی کۆچ و کۆچبەران گرتووەتە بەر، لەگەڵ ژمارەیەک لە کاندیدەکانیان ،کە کۆچبەرانی پێشووی وڵاتبوون لە ناو کاندیدەکانی پەرلەماندا بوونیان هەیە ،و لە هەوڵدان گۆرنکاریی ڕیشەیی لە یاسای پەنابەران دا بکەن

سۆران حەسەن

___

یۆنان: بەهۆی نقومبوونی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە دەریای ئیجە بێسەرو شوێنن

Harmn

ناوەندی ڕوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی لە کوردە دەرچووەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

KDC

چین :لە 24کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە 20هەزار توشبووانی کۆرۆنا تۆمار کراوە

Harmn