KDC

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی كوردی کرد

 

نوێنەری كۆنفیدراسیۆن، بەشداری كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی كوردی کرد و چەند چاوپێکەوتنێکی لەسەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفیدراسیۆن و کوردستانییانی تاراوگە سازکرد.

مستەر كورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، بەشداری چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی خوێندنەوەی كوردی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرد.

كۆنفرانسەكە لە لایەن ئەنستیتووتی كورد لە پاریس و زانكۆی كوردستان بە پشتیوانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕێكخرابوو.

پتر لە ١٠٠ لێكۆڵەری ٢٧ وڵاتی جیهان بەشداری كۆنفرانسەکە بوون و بە وتار و لێدوان لەسەر پرسە جۆراوجۆرەكانیان لە هەموو بووارەكاندا دەربارەی مێژوو، كولتوور، هونەر، چاند، سیاسەت، خەباتی رزگاریخوازانەی کوردستان و ڕۆڵی رەوەندی كوردستانی و داهاتووی كوردستانیان تاوتوێ كرد.

رەحیم رەشیدی، لەمیانەی كۆنفرانسەكەدا، وێڕای قسەکردن لەگەڵ بەشێك لە لێكۆڵەرانی كوردستانی و بیانی، هاوكات لەگەڵ شاندی باڵای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی ئەنستیتووتی كورد لە پاریس، سەركونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پاریس، سەرۆكایەتیی زانكۆی كوردستان و وەزیری خوێندنی باڵا، پرسی كوردستانییانی تاراوگە و كار و پڕۆژەكانی كۆنفیدراسیۆن، ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد.

___

لە ٦ مانگدا نزیکەی ٣٠ هەزار هاوڵاتی عێراقیی بە قاچاغ کۆچیان کردووە

KDC

بنەماڵەی عومەر ئاغای سالاری سوپاسنامەیان ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی دەکەن

KDC

4 هەزار پەنابەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گوێزرانەوە بۆ ئەوروپا

KDC