KDC

بەرپرسێکی باڵا: بارودۆخی سوید مەترسیدارە

سەرۆکی بەشی ئۆپەراسیۆنە نەتەوەییەکانی پۆلیسی سوید NOA، جۆهان ئۆلسۆن، دیاردەی تەقەکردنەکانی سوید بە مێژوویی و مەترسی وێنا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆ ئیکۆت داوای زیادکردنی سەرچاوە و دەستەڵاتەکانی پۆلیس کرد، بەو پێەی ژمارەی لێدانە کوشندەکانی ساڵی ڕابردوو لە سوید گەیشتە تۆمارێکی بەرز.

بە گوتەی پۆلیس، جگە لە توندوتیژی چەتەکان، تاوانباران دزە دەکەنە دەزگا گشتییەکانیش.

ناوبراو ڕوونیکردەوە کە زۆرجار بەدواداچوونی تاوانەکان قورسە، چونکە تاوانباران شوێنەواری گرینگی کردەوەکانیان بەجێناهێڵن، هاوکات ڕزگاربووانیش دەترسن، کە قسە بۆ دادگاکان بکەن.

___

رۆمانیا توندوتیژی دژی پەنابەرە عێراقی و ئێرانی و ئەفغانییەکان بەکار دێنێت

KDC

مسعود بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی سعودیە دەکات

KDC

سەردانەكەی پاپا “هیچی” لە ژیانی كریستیانەكانی نەینەوا نەگۆڕی

KDC