KDC

لە سلێمانی تەقە لە کوردێکی باکووری کوردستان دەکرێت

چەکدارێکی نەناسراو لە شاری سلێمانی، تەقە لە هاووڵاتییەکی کوردی باکووری کوردستان دەکات و برینداری دەکات، هاووڵاتییەکە کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەیە و، بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان تەندرووستی جێگیرە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پەنابەرێکی باکووری کوردستان لە شاری سلێمانی بە ناوی فەرهاد بارش قۆندوو، کە کارمەند بووە لە کۆمپانیای جان دیاربەکری گواستنەوە و گەیاندن، لە ئۆفیسی کۆمپانیاکە کە دەکەوێتە گەڕەکی شەکرەکەی شاری سلێمانی، رووبەڕووی هێرش دەبێتەوە و فیشەکێک بەر ملی دەکەوێت و بریندار دەبێت.

فەرهاد بارش قۆندوو، تەمەنی 33 ساڵە و لە دایکبووی شارۆچکەی سیڤەرەکی سەر بە پارێزگای رووحای باکووری کوردستانە، ماوەی چوار ساڵە پەنابەری هەرێمی کوردستان بووە و لە سلێمانی دادەنیشێت.

دوای رووداوەکە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و تۆماری کامێراکانی ئەو ناوچەیان بردووە.

___

وەزارەتی ناوخۆ :12موشەکی بالیستی لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی هەولێر کراوە

Harmn

سوسیاڵ زانیاری هەستیاری بە هەڵە بۆ خێزانێک دەنێرێت

KDC

کۆنفدراسیۆن بە بۆنەی جەژنەوە پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

Harmn