KDC

کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSW بڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSWبڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لە درێژەی بانگەوازی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو یەکڕیز و یەکخستی تواناکان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرەوپێشبردنی شوناسی نەتەوەیمان
لەم نێوەندەدا کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSW بڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لەمبارەوە ئەمڕۆ یاسین بارزانی سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو لە ئوسترالیا پێی ڕاگەیاندین ،کە کۆمەڵەکەیان بڕیاریاندا ببێتە ئەندامی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری خۆیان بۆ دەستەیی بەڕێوەبەری ناوەند دیار کرد
جێی ئاماژەیە کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی لە نیو ساوس وێلز لە ساڵی 2008 لە شاری سیدنی دروستبووە ،نوێنەرایەتی خەڵکێکی زۆری کوردانی هەرێمی نیوساوسوێلز دەکات و کۆمەڵەیەکی چالاکە ،لەمەو دوا لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی درێژە بەکارو چالاکییەکانی دەدات

___

ڕوسیا تۆمارێکی ڤیدیۆیی چەکدارە دەستگیرکراوەکانی بەریتانیا بڵاودەکاتەوە

Harmn

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

Harmn