KDC

دوو مێردمنداڵی خۆكوژ دەستگیر دەکرێن 

هێزەكانی سوریای دیموكرات، دوو خۆكوژیان لە ناوچەی دێرزور دەستگیركرد، كە یەكێكیان مێردمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵی توركە و، ویستوویانە خۆیان بە هێزەكانی هەسەدە-دا بتەقێننەوە.

دوو خۆكوژەكەی داعش، كە پێش خۆتەقاندنەوەیان دەستگیركراون، یەكێكیان ناسناوی ئوسامە قەرداش-ە، كە خەڵكی عێراقە و، ئەوی دیکەیان منداڵێكی 14 ساڵەی تورك نەژادە بەناوی فەرهاد توركستانی.

هەسەدە ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، كە بنەماڵەكەی فەرهاد توركستانی لە توركیان، باوكی چەكداری داعش بووە و كوژراوە، خۆیشی چووەتە سوریا و پەیوەندی بە داعش-ەوە كردووە و، دواتر بۆ كردەوەیەكی خۆكوژیی ئامادەكراوە، بەڵام بەر لە ئەنجامدانی چالاكییەكەی دەستگیراوە.

___

بانگەوازی میللی: خۆپیشاندانی سەرانسەری لە ئێران!

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا بەشداری دیدارێکی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی پەنابەران دەکەن

Harmn

کاندیدێکی مردوو لە هەڵبژرادنی ئەمجارەدا دەردەچێت

KDC