KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەریتانیا، سەردانی سەفارەتی عێراقی کرد و، لەلایەن بەرپرسی دۆسیەی ناوەنی ڕۆشنبیری سەفارەتەوە پێشوازی کرا.

ڕزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەریتانیا و کاکە حەیدەر، کاتژمێر 11:45 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەردانی سەفارەتی عێراقیان لە لەندەن کرد و لەلایەن دکتۆر ئەحمەد خالید بەرپرسی دۆسیەی ناوەندی ڕۆشنبیری سەفارەت و جێگرەکەی عەلادین ناسری پێشوازی کران.

جێی باسە، سەردانەکە بەمەبەستی ناساندنی ناوەندەکە و کاروچالاکی و ئامانجەکانی بوو پێیان، وێڕای پێشوازییەکی گەرمییان، ئامادەیی خۆشیان بۆ هەماهەنگی و بەشداری بۆنە و کاروچالاکییەکانی یەکتر کرد، تا پێکەوە خزمەت بکەن.

___

حکومەتى بێلاروس کەمپى کاتی بۆ کۆچ بەران دروست دەکات

KDC

ئەڵمانیا تاکۆتای ساڵ ،کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

Harmn

هەر کۆچبەرێک لە لیتوانیا بگەرێتەوە بڕە پارەیەکی پێ دەدرێت

Harmn