KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ دوو ئەندام کۆنگرێسی ئەمەریکا کۆبووە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا لە چوارچێوەی چالاکی و هەنگاوە دیپلۆماسییەکانیدا لەگەڵ دوو کەسایەتی ئەمریکایی کۆبوویەوە.


مستەر کورد ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە دیداریدا لەگەڵ کریس سمیز ئەندامی کۆنگرێس و فرانکس وۆلف ئەندامی پێشووی کۆنگرێس چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە چەند پرسێک ئاڵوگۆری بیروڕای لەگەڵ کردن.


لەو دیدارەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن باسێکی لەسەر بەرنامەو ئامانجەکانی یەکخستنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوە بە گشتیی و ئەمریکا بە تایبەتی کردو لەم بەستێنەدا داوای لەو دوو کەسایەتییە ئەمریکایە کرد لە پشتیوانی کردنی دۆزی کوردستان بەردەوام بن.
کریس و فرانکس باسیان لەوە کرد خۆیان لە نزیکەوە سەردانی کوردستانیان کردوەو بە چاوی خۆیان کولتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان لە کوردستان دیتوە. ئەوان وێرای بەرزنرخاندنی رۆڵی بەرزی کوردستان، هاوکات دەوری بەرچاوی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی تیرۆریان بە بیرهێنایەوە لەسەر درێژەدان بە پشتیوانی لە کوردستان پێداگریان کردەوە.

___

ڕاگەیەندراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر گرژییەکانی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵە

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕاگەیەندراوی کۆتایی یەکەمین دیدرای ڕاگەیاند

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێگا چارەی کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا دەست نیشان

KDC