KDC

شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کرد

لەدرێژەی سەردانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کوردستانی باشور ،شاندی ناوبراو سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی هەرێمی کوردستانی کرد ، و لەلایەن شاندێکی نوسینگەی سەرۆکایەتی پێشوازی کران

شاندی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە سەرۆکایەتی ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، سەردانی نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی لە هەولێر کرد،و لە لایەن تەها بەرواری و شاندێکەوە لە نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێم بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەو دیدارەدا، باسێکی چروپڕ لەسەر رەوندی کوردستانی و پێویستی کاری لۆبیگەری و زیاد کردنی دۆست بۆ کوردستان قسەیان لە بارەوە کرا.
دواجار تەها بەرواری لە نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی وێڕای بەرزنرخاندنی کار و چالاکیەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، هاوکات لەسەر پشتیوانی لە کارو جالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی پێداگری کردەوە.
هەر دوو لا هاوڕا بوون لە دیدارو چاوپێکەوتنەکان بۆ ئاڵوگۆری بیروڕا لە پێناو خزمەت کردن بە دۆزی رەوای کوردستان بەردەوام بن.

___

دادگا ساکاڵاکەی ئەردۆغانی دژ بە کلیچدارئۆغلو رەتکردەوە..دەرکەوت کەسوکاری باج نادەن

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەی سازکرد

Harmn

بە شمشێر و لەسەر شەقامێکی ئەستەنبووڵ ژنێک دەکوژرێت

KDC