KDC

ڕووسیا بەموشەک پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سوتەمەنی شار ئۆدیسای بۆردومانکرد

ئاژانسەکانی دەنگوباس، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویانکردەوە، لە شاری ئۆدیسای کەناری ئۆکرانیا، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕویداوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، کە بە موشەکی دەریایی، پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سووتەمەنیان لە شاری ئۆدیسای کەناری ئۆکرانیا وێرانکردووە.

هەرچەندە سوپای ڕووسیا لە باکووری ئۆکرانیا و دەووروبەری شاری کیێڤ پاشەکشەیان کردووە، وەک هەنگاوێک بۆ ڕێککەوتننامەی ئاشتی و گرەنتی ئەوەی ئۆکرانیا بێلایەنی بێ و لە ئەندامێتی ناتۆ بە دوور بێت، بەڵام ڕووسیا، ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئاشتی پێشکەوتنی ئەوتۆیان نەکردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سەر ئاستی سەرکردەکان و، هەڵوێستی مۆسکۆش لەسەر دۆخی کریمیا و دۆنباس نەگۆڕاوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی فرەنس 24بڵاویکردەوە، کە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مۆسکۆیە بۆ ئەوەی ئاگربەستی مرۆیی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا باس بکەن.

ئەمەو دەزگای هەواڵگری بەریتانیا بڵاویکردەوە, کە هێزەکانی ڕووسیا لە گەمارۆدانی کەنارەکانی دەریای ڕەش و ڕووباری ئازۆف بەردەوامە, ناتوانرێت هاوکاری و یارمەتییەکان لە دەریاوە دابین بکرێن.

سۆران حەسەن

___

سەرۆکی دوو دامەزراوەی ئاسمانی دان بە بوونی ژیان و فڕینی تەنە نامۆکان لەسەر هەسارەکانی دیکە دەنێن

KDC

سوریا:دابەزینی هێزی سەربازی هاوپەیمانان گەڕان بەدوای سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە

nusar1

ژەمە خواردنەکانی “گازی پێکەنین” لەوانەیە نیشانەکانی خەمۆکی بحەوێنێتەوە

KDC