KDC

ئەڵمانیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی کوڕی سەرۆک کۆماری کوردستان دەکەن

دوێنێ سێشەممە 12.07.2022لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کە پێک هاتبوون لە موستەفا سەلێمان و خاتوو وێندا شێخۆ بەشداریان لە پرسەی عەلی قازی کوری پێشەوا قازی موحەمەد کرد

پرسەکە بە بەشداری کوردانی تاراوگەو خزم و دۆست و لایەن و کۆمەڵەو ڕێکخراوەکوردیەکان و خێزانی خوالێخۆش بوو بەڕێوە چوو شایەنی باسە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕێگای ئەندام و نوێنەرەکانی خۆیە لەو پرسەیە وەک ئەرکی سەرشانی خۆیان بەشداری پرسەکەبوون و تاجەگوڵینە بەوێنەی تایبەتی خوالێخۆشبوویان بەخشیە بنەماڵەکەی و بەناوی تەواوی ڕەوەندی کوردستانی پرسەو سەرەخۆشی خۆیان گەیاندە بنەماڵەی خوالێخۆش بوو و دووپاتیان کردوە ناوەند وەک ماڵێک بۆ کوردانی تاواوگە ئامادەی ھەموو ھاوکاریەکە ، چونکە خوالێخۆش بوو کەسایەتێکی دیارو نیشتمان پەروەرو و دیاری و پێشەوابوو بۆ گەلی کورد .


جێی ئاماژەیە عەلی قازی تاقە کوری پێشەوا قازی موحەمەد بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە تەمەنی 89 ساڵی لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد .

___

هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌ ده‌ست پێده‌كات

KDC

فیدراسیۆنی ژنان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست

Harmn

پاش 10 ساڵ بێدەنگی هۆزان ئایهان بە ستایلێکی نوێی هونەرییەوە دەگەڕێتەوە

Karzan