KDC

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا و شاندی یاوەری سەردانی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەو وڵاتە کرد و، لەلایەن نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.

رۆژی چوارشەممەی رێککەوتی ١٣/٧/٢٠٢٢، ھەڤاڵ دەسکۆ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئوسترالیا، پێشوازی لە عەبدولوەھاب تاڵەبانی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا و سەفین عەلی و جوان فەرەج عەبدوڵڵا، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند کرد.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، عەبدولوەھاب تاڵەبانی، کورتەیەکی دەربارەی چۆنیەتی دروستبوونی ناوەندەکە و، ئامانجەکانی لە خستەڕوو و، رایگەیاند، کە ئەم ناوەندە لە خزمەتی گشت رەوەندی کوردستانیدایە لە ئوسترالیا هاوکات کاریش بۆ پرسە نشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە سەرجەم پارچەکان دەکات .

جێی باسە، ھەڤاڵ دەسکۆ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە گەرمی بەخێرھاتنی لێکردن و ھیوای خواست، کە ناوەند لە کار و چالاکییەکانیدا سەرکەوتوو بن و، پڕۆژەی باشیان بۆ خزمەتکردنی تێکڕای کوردانی تاراوگەی ئوسترالیا بێ ھیچ جیاوازیەک هەبێت، هاوکات پشتیوانی خۆشی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دەربڕی.

___

جۆڤنێل مۆئیز، سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەیدا تیرۆرکرا

KDC

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

nusar1

مۆسکۆ :وەڵامی هەر هەوڵێکی ناتۆ بۆدابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئۆکرانیا دەدەینەوە

nusar1