KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان :سێ بەشی پەنابەرە ئۆکرانییەکان بۆ وڵاتەکەیان ناگەڕێنەوە

کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەگوێرەی هەڵسەنگاندەکانیان کە لەگەڵ پەنابەرە ئۆکرانییەکان کردوویانە، سێ بەشی ئۆکرانییەکان نایەنەوێت بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەی کە لە ناوەڕاستی مانگی پێنج و شەشدا کۆمسیۆنی ناوبراو ئەنجامی داوە، سێ بەشی پەنابەرانی ئۆکرانیا لەو بڕوایەدانین لەکاتی ئێستادا بۆ وڵاتەکەیان بگەڕێنەوە، تا ئەوکاتەی شەڕ کۆتایی دێت و دۆخی ئاسایشی وڵاتیان باشتر دەبێت.

ئەمەو کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران، ئەو ڕاپرسییەی لەگەڵ 6500 ئاوارەی ئۆکرانیا لە وڵاتانی پۆڵۆنیا، مۆڵدۆڤا، چیک، ڕۆمانیا و سلۆڤاکیا دەژین، کردووە، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، هاوکات هیوایان خواستووە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ و باشتربوونی دۆخی ئاسایشی وڵات بگەڕێنەوە.

سۆران حەسەن

___

بەغدا: باڵوێزخانەی ئەمەریكا مووشەكباران دەکرێت

KDC

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی خوشک و برا ئێزدییەکان دەکات

nusar1

شاژنی بەریتانیا کۆرۆنا بە پاتایەکی ماندووکەر و سامناک ناودەبات

nusar1
KDC

FREE
VIEW