KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دوسلدۆرف لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون و چالاکوانانی کورد کۆبوونەوە 

لە ئۆفیسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دوسلدۆرف، کۆبونەوەیەک لە نێوان ناوەندی رەوەندی کوردستانی و چەند کەسایەتی و چالاکوان و ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون، لە شاری راینە و سنووری میونستەرلاند ئەنجامدرا .

ئامانجی کۆبوونەوەکەش لێک تێگەیشتن و پێکەوەکارکردن بوو لە چوارچێوەی بەرنامە و پلانەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کە تێیدا کورتەیەک لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی ناوەند و خەباتی ئەو چەند ساڵەی پێشوو خرایە روو، هاوکات نیشاندانی کار و پڕۆژەکان و دەرەنجامەکانیان لە ئێستاو ئایندەدا باس کران.

هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، کە لەگەڵ چەند کەسایەتی و چالاکوان و ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون، گفتوگۆ لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەند لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا و، ھەنگاوەکانی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و، ئامانجە گشتییەکانی و بەرنامە و پلانی ئایندەی بە وردی خرانەڕوو.

ھەردوولا لە کۆی گفتوگۆکانیاندا، ئامادەی ھاوکاری و پێکەوە کارکردنیان نیشاندا و، بڕیاری فراوانکردنی سنووری کار و چالاکییەکان درا، هاوکات پلان و بەرنامەی ئایندەش گفتوگۆیان لە بارەوە کرا و، لەو بارەیەشەوە چەند بڕیارێک وەرگیرا، تا ھەنگاوی درووست و بەرنامە بۆ داڕێژراوی بۆ بنرێت

___

سوید: پانێلێک لەسەر دۆخی ڕاپەڕیوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سازدەکرێت

Harmn

بایدن: به‌رپرسانی ته‌قینه‌وه‌کەی کابووڵ بە‌ سزای خۆیان دەگەن

KDC

هەولێر:تاهیر هەورامی بەشداری یادی 24ساڵەی کۆچی دوایی ماملێ دەکات

Harmn