KDC

گەیشتنی بەلەمی کۆچبەران بەرەو بەریتانیا کەمی کردووە

حکومەتی نوێی بەریتانیا مژدەی گۆڕانکارییەکی گەورە لە قەیرانی کۆچبەران دەدات و ڕایدەگەیەنێت کە شەپۆلی پەڕینەوەی بەلەمە بچووکەکان لە فەرەنساوە بۆ وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا، کابینەی نوێ کۆتایی بە بڕیارە توندەکانی پێشوو دەهێنێت و ستراتیژیەتێکی سەردەمیانە و نەرمتر دەگرێتەبەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە.

بەپێی نوێترین ئاماری حکومەتی بەریتانیا، ڕێژەی پەڕینەوەی پەنابەران لە ڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە گۆڕانکارییەکی گەورەی بەخۆوە بینیوە، بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی بەلەمی بچووکەوە هەوڵی گەیشتنیان بەو وڵاتە داوە بە ڕێژەی 41 لە سەدا کەمی کردووە، ئەمەش وەک سەرەتایەکی زۆر ئەرێنی بۆ سیاسەتە نوێیەکانی لەندەن سەیر دەکرێت.

حکومەتی نوێی پارتی کرێکاران کە تازە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، دەیەوێت لاپەڕەیەکی تەواو جیاواز لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی پەنابەران هەڵبداتەوە. وەک یەکەم هەنگاوی کرداریش، بڕیاری داوە بە یەکجاری کۆتایی بە سیاسەتی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا بهێنێت، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی پارێزگارانەوە داڕێژرابوو و ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆری مافەکانی مرۆڤ ببووەوە.

لە جێگەی ئەو ڕێکارانەدا، کابینەی نوێی حکوومەتی بەریتانیا کار بۆ داڕشتنی پلانێکی تۆکمەتر و مرۆڤدۆستانەتر دەکات، ئامانجی سەرەکییان دروستکردنی هەماهەنگییەکی بەهێز و گشتگیرە لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی یاسایی و هەواڵگری ڕێگری لە تۆڕەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ بکەن و ئەو بازرگانییە مەترسیدارە تێکبشکێنن، هاوکات لەگەڵ ئەم هەنگاوەدا، بڕیارە هێزێکی نوێی پاسەوانی سنوور دابمەزرێنرێت کە بە شێوازێکی زانستی و پێشکەوتووتر چاودێری سنوورەکان بکات و ژیانی خەڵک لەو گەشتە پڕ مەترسییانە بپارێزێت.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

https://www.facebook.com/karzan.haedar.7

 

___

هۆڵەندا: لەخۆپیشاندانی ڕەوەندی کوردستانیان ، پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە

Harmn

وەزارەتی پێشمەرگە: پێویستە بە زوویی کێشەكانی دەنگدانی پێشمەرگە چارەسەر بکرێن

KDC

جەنگی ئۆکرانیا: چەند موشەکێک ئاراستەی لڤیڤ کران

Harmn