KDC

دوای ئازادکردنیان لە لایەن ئیتڵاعاتەوە، کچە مێرمنداڵێک هەوڵی خۆکوشتن دەدا 

هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی جوانڕۆی‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سێ كچی مێرمنداڵ دەستگیر دەکەن و، پاش ئازادکردنیان یەکێکیان هەوڵی خۆکوشتن دەدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ 24ی ئه‌م مانگه‌، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشان، سێ کچی مێرمنداڵیان بە ناوەکانی تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ، سۆنیا کەریمی ١٤ ساڵ و پەریا فەتحی ١٤ ساڵیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگا‌دار زانیاری به‌ رێكخراوه‌كه  داوە، کە هێزەکانی ئیتڵاعات، رۆژێ دوای دەستگیرکردنی ئەو سێ کچە، ئازادیان کردوون، به‌ڵام تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵ، هەر ئەو رۆژەی کە ئازاد کراوە، لە رێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و،  باری تەندرووستیی ناجێگیرە، ئێستا لە بەشی ICU ی نەخۆشخانەی محەمەد رەسووڵ ئەڵڵای جوانڕۆ لە ژێر چاوەدێری چڕدایە.

___

لەندەن: ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن

Harmn

مودراتوری بۆ کۆنفیدراسیۆن: هیوادارین رۆژێکی وەک ئەمڕۆمان لە هەولێر هەبێت

Harmn

نەخۆشی ئایدز چییە و نیشانەكانی چین

KDC