KDC

سوید: سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینی حفزوڵا نێروەیی کرد

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری، بەشدارییان لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی حفزوڵا نێروەیی، ئەندامی راوێژکاری کۆنفدراسیۆنەکەیان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید کرد، کە لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان هەستابوون بە سازدانی.

دوێنێ یەکشەممە، رێکەوتی 17/7/2022، لە ستۆکهۆڵیمی پایتەختی سوید، لیژنەی ناوچەی پارتی دیموراتی کوردستان، هەستان بە سازدانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی بۆ حفزوڵا نێروەیی، ئەندامی راوێژکاری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە تێیدا سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، ئیسماعیل کامل وتاری کۆنفدراسیۆنی پێشکەش کرد.

جێی باسە، نوێنەرانی زۆربەی پارتەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان و، کومەڵگا مەدەنیەکان و پەرلەمانتارەکانی گشت پارتە سیاسییەکانی سوید، بەشداری مەراسیمی چلەی ماتەمینییەکە بوون.

___

نەتەوەتەکگرتووەکان یەک ملیار دۆلار ی بۆ کۆمەکی مرۆیی لە ئەفغانستان کۆکردەوە

KDC

هەولێر : تاهیر هەورامی پێشوازی لە هەوارخان سەید موراد دەکات

Harmn

لە دڵی ئەوروپاوە.. نەخشەڕێگای ئاشتی بۆ کورد و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەسەدە و دیمەشق تاوتوێ کران

Harmn