KDC

بەهۆی شەڕی بە کۆمەڵەوە چەند کەسێک لە سوید بریندار دەبن

شەرێکی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی مۆڵێکی شاری ئۆربرۆی سوید روویدا لە ئەنجامدا، بەلایەنی کەمەوە سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون.

کاتژمێر نۆی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان دوو کەس دەستی پێکردووە و وەک پۆلیس رایگەیاندووە، دواتر شەڕەکە گەورەبووە و بووەتە شەڕی بە کۆمەڵ و سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون و برینەکانیان قورس نییە.

پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەکە و کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە گومانی تێوەگلانی لە شەڕەکە هەیە، هاوکات لارش هێدلن، گوتەبێژی پۆلیس گوتی: “ئێمە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکەین و لە ئێستادا گوێ لە ژمارەیەک کەس دەگرین”.

شایانی باسە، سوید بەم دواییانە ژمارەیەک شەڕ و پێکدادانی بەکۆمەڵی بەخۆیەوە بینی، کە بە هۆیەوە خەڵک بریندار بوون.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی وشکە ساڵی لەسەرە

Harmn

بەلجیکا: ناوەندی بڕۆکسل سەردانی وەرزشوانێکی کوردپەروەریان کرد

Harmn

سوریا:- فرۆکەکانی روسیا هێرشیاکردە سەر مۆڵگەیی چکدارانی سەر بەئەنقەرە

KDC