KDC

بەرپرسی ناوەندی لەندەن سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەندەن،سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیای کرد و،لەگەڵ سەرۆکی تیمی کاروباری ئێراق لەوەزارەتی ناوبراو کۆبووە ،لەو نێوەندەدا پرسی ناساندنی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگایی نێودەوڵەتی پێشمەرگە هاتە باسکردن

رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و، سەرۆکی گشتی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ (ئلیەر) سەرۆکی تیمی کاروباری ئێراقی کۆبووە، کە ناساندنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی مەبەستی سەرەکی سەردانەکە بوو

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن و، سەرۆکی تیمی کاروباری ئێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بەڵێنی هاوکاری وهەماهەنگی لە نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە

___

پرۆفایلی دیێگۆ مارادۆنا

Harmn

بزانە لە ماوەی ساڵی 2021 چەند تاوان بەمبەر کوردانی ڕۆژهەڵات کراوە

Harmn

پەیامێک لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە

Karzan