KDC

پەیامێک لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی ئابی 2026، کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام.

ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی رایدەگەیەنین کە ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بۆ سەر دامەزراوە شەرعی و نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێلکارییەکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەیەکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی پێکەوەژیان و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.

جەخت لەوە دەکەینەوە کە تەواوی بەرپرسیارێتیی یاسایی و سیاسیی لێکەوتەکانی ئەم هێرشە لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی جیددی و کردەیی لە بەرانبەر ئەم دەستدرێژییە سنووربەزێنانە هەبێت.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
17ی ئابی 2026

___

نا بۆ سیاسەتی پەرتەوازە کردن!

Harmn

کاروچالاکیەکانی مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٤ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

بە پشتیوانی سەرۆکوەزیران 33 گەنجی دەستبەسەرکراو لە لیبیاوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان

Karzan