KDC

پنتاگۆن هەڕەشە دەکات

پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت کە هەنگاوى پێویست دەگرنەبەر بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکانى سەریان لە عێراق و گرووپە میلیشیاکانی عێراقیش تۆمەتبار دەکەن کە بە ئەنقەست ئەمەریکیەکان لەو وڵاتە بێزار دەکەن.

کەناڵى عەرەبییە لە زارى سەرچاوەیەکی پنتاگۆن بڵاویکردەوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، هەنگاوى پێویست دەگرێتەبەر بۆ وەڵامدانەوەى هێرشەکانى سەریان.

پنتاگۆن ئەوەشى ڕاگەیاندووە کە،گرووپە میلیشیاکان بە ئەنقەست ئەمەریکییەکان لە عێراق بێزار دەکەن و، ڕێگەنادەن هێزەکانیان لەو وڵاتە بکرێنە ئامانج.

ئەوەش دواى ئەوە دێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 07-07-2021 بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک هێرشکرایە سەرى و، مووشەکەکان لەنێو بنکەکە کەوتنە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

___

ئۆکرانیا:ڕزگارکردنی 260 سەربازی لە کارگەی پۆڵای ئازۆڤستالی گەمارۆدراوی شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

Harmn

کۆبوونەوەی دووەمی ڕێکخراوی پزیشکانی کوردستان لە دیاسپۆرا ئەنجامدرا

Harmn

کۆشکی سپی پیرۆزبایی لە عێراق دەکات

KDC