KDC

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان کرد

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و شاندێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبونەوە، کەتێیدا جەخت لەسەر هەماهەنگی نێوانیان لە تاراوگە کرایەوە.

ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، دکتۆر نورەدین خۆشناو کوردیناتۆری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە هەولێر کرد و، لە لایەن محەمەد ساڵح قادری نوێنەری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە هەولێر و، ئامانج زیبایی جێگری نوێنەری حیزب پێشوازییان لێکرا.

لەو دانیشتنەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی هەنوکەیی کوردستان و ناوچەکە، تیشک خرایە سەر کار و پڕۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و فدراسیۆن و ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە دیاسپۆرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی حیزبی دیموکرات بۆ چالاکی و پڕۆژە نەتەوەییەکانی داهاتووی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرایەوە.

___

گەشتێکی فراوانی بەهارە بۆ کوردانی تاراوگە لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا ڕێکخرا

Karzan

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

Harmn

لارا دزەیی بە دیزاینی تیشکی خۆر شوناسی کوردی بە جیهان دەناسێنێت

Karzan