KDC

گەشتێکی فراوانی بەهارە بۆ کوردانی تاراوگە لە شاری رۆتەردامی هۆڵەندا ڕێکخرا

بە بەشداریی زیاتر لە 500 کەس و بە مەبەستی زیندووڕاگرتنی کولتووری کوردەواری، ڕێکخراوی ڕێحانە بە پاڵپشتیی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەشتێکی بەهارەی ناوازەی بۆ کوردانی نیشتەجێی هۆڵەندا ساز کرد.
ڕۆژی 2ـی ئایاری 2026، لە شاری رۆتەردامی وڵاتی هۆڵەندا، چالاکییەکی کولتووری و کۆمەڵایەتیی بەرفراوان بۆ ڕەوەندی کوردی ڕێک خرا.

ئەم گەشتە کە بۆ یەکەم جار بوو بەم قەبارەیە ئەنجام بدرێت، سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا و پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن بەشداربووانەوە لێکرا.

لە میانی گەشتەکەدا چەندین بڕگە و چالاکیی هەمەجۆر پێشکەش کران، لەوانە یاری و کات بەسەربردن بۆ منداڵان، ژنان و پیاوان. هەروەها نمایشی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی بە شێوازێکی زۆر سەرنجڕاکێش بەشێکی دیکەی چالاکییەکە بوو کە ڕەنگدانەوەی جوانیی نەریتی نەتەوەیی بوو، هەروەها بووە جێگەی خۆشحاڵیی ئامادەبووان.

لە پاڵ ئەمانەشدا، موزیک و گۆرانیی کوردی کەشێکی تایبەتی بە گەشتەکە بەخشیبوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆمەڵەی هونەریی ئارمانج بە پێشکەشکردنی چەندین بەرهەمی هونەری و گۆرانیی ڕەسەن بەشدارییان کرد، لە کۆتاییی گەشتەکەشدا، وەک هاندان و دڵخۆشکردنێک، خەڵات بەسەر 50 منداڵی کورددا دابەش کرا.
سازکردنی ئەم جۆرە چالاکییە کولتووری و کۆمەڵایەتییانە لە وڵاتانی ئەورووپا، گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ یەکگرتوویی و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان تاکەکانی ڕەوەندی کوردی، لە هەمان کاتدا، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشناکردنی نەوەی نوێ بە زمان، کولتوور و دابونەریتی نەتەوەیی، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیش بەردەوام هەوڵ دەدات ناسنامەی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات بپارێزێت و پردی پەیوەندیی کوردانی تاراوگە بە نیشتمانەوە پتەوتر بکات.

___

بەریتانیا: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دەدەن

Harmn

دیداری ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پەرلەمانتارێکی هەرێمی نیدەرزاخسن (هانۆڤەر)

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

KDC