KDC

سویسرا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە ودیدارێکی تایبەتیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کورد لە لۆزان کۆبوونەوە و، باس لە ئامانجەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە تێیدا هەریەکە لە سەرۆکی کۆمەڵەی عسمەت شەریفی وانلی و، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمکاریش تێیدا بەشدار بوون.

دوێنێ یەک شەممە، شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سویسرا، کە پێکهاتبوون لە سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەند و، شۆڕش ئەردۆگان و دکتۆر بابان ئەلیاسی و کاردۆ سەرباز و، ڕۆنی ئایدن و ئاراس عارف و، ئایدۆگان ئانی و سۆران حەسەن، دەستەی کارگێڕی ناوەند، لە سەردانێکی مەیدانیاندا بۆ شاری لۆزان، بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و دیداری چەند کەسایەتیەکی دیاری کوردستانی و، کۆبونەوەیەکی تایبەتیان سازدا.

دوای یەکتر ناسین و هەوڵەکان بۆ دروستکردنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا باسکرا و، لەبارەی ئامانج و پڕۆژەی نەتەوەیی گفتوگۆ کرا، هەروەها لەسەر بەرنامە و کاری ئایندەی ناوەند، سەرنج و تێبینییەکان ئاڵوگۆڕ کران و، بڕیاردرا کە ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوامی هەبێت.

جێ باسە، ئیحسان کورد، سەرۆکی کۆمەڵەی عسمەت شەریفی وانلی، بۆ پێشڤەچوون، پەروەردە، چاند و مافی مرۆڤ و، عابدی جادیر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمکار لە دیدارەکەدا ئامادەبوون.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

Harmn

ڕۆژهەڵاتی کورستان : زیندانێکی سیاسی کورد لە سێدارەدرا

KDC

ئەڵمانیا: لەمەودوا ئەوەی مافی پەنابەری یۆنانی هەبێت یا داوای فامی لەو وڵاتە کردبێت، دیپۆرتی دەکاتەوە

KDC