KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە فەرەیدون ڕەزا کرد

تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە ئەندامی کۆمیتەی راوێژی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی-بەریتانیا کرد.

ئەمڕۆ ۲۲ی ئابی ۲۰۲۲، تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پێشوازی لە فەرەیدون رەزا، ئەندامی راوێژی کۆمیتەی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و، ئەندامی ناوەندی لەندەنی رەوەندی کوردستانی کرد.

جێی باسە، لە دانیشتنێکی یەک کاتژمێریدا، تیشک خرایە سەر بەرنامە و کارەکانی رەوەندی کوردستانی لە لەندەن، هاوکات گرینگیدانی زیاتر و بەرەوپیشبردنی بەرنامە و داخوازی رەوەندی کوردی باس کران.

___

پەیامی سەرەخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەس و کاری گارا ڕەسوڵ

Harmn

ئێران :تەقە لە چەند کۆڵبەرێک دەکرێت و قوربانی لێ دەکەوێتەوە

Harmn

بانگهێشتێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە

KDC