KDC

یۆنان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەهەوڵدایە تا ڕێ بۆ چەندین کوردی ئێزیدی لە کەمپێکی ئەو وڵاتە بکاتەوە

چەندین کوردی ئێزدی کە لە یۆنان رێگرییان لێدەکرێت بچنە نێو کەمپێکەوە، لەبەرامبەردا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆنان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە لەسەر هێڵە تا رێگاپێدانیان بۆ بکرێتەوە.

لەلایەن کەمپی سێرسی شاری ساڵۆنیکی یۆنانی رێگری لە ٨١ کۆچبەری کوردی ئێزدی دەکرێت، تا تێیدا نیشتەجێ بن، بۆیە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یۆنان، بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر کوردانی پەنابەر لەو وڵاتە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لەسەر هێڵن تا هەرچۆنێک بێت، فشار لەسەر بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپە بکرێت و رێ بۆ ئەو کوردانە بکرێتەوە، کە تێیدا نیشتەجێ بن، چونکە کەش و هەوا بەرەو ساردی دەڕوات و، ئەوانیش هیچ رێوشوێنێکیان بۆ مانەوە نییە.

___

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبونەوە

Harmn

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێک لەسەر بوون بە خاوەنی کار سازدەکەن

Harmn

ئەمەریکا پەیامێک لەسەر کوشتنی شیرین ئەبو عەقلە پایەمنێری ئەلجەزیرە بڵاودەکاتەوە

Harmn