KDC

بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕاوێژ دیاریکران

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمیتەی راوێژ ئەنجامدرا و، تێیدا بەرپرس و ئەندامانیشی دیاری کران.

ڕۆژی 07.09.2022 لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئیسماعیل کامل و جێگرەکەی، ھەورامان عەلی تۆفیق، کۆمیتەی ڕاوێژ کۆبوونەوە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، بەوردی سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کرد، کە تێیدا ئەرک و دەستەڵاتەکانی کۆمیتەی ڕاوێژ بوو لە ماوەی کاری کۆنفدراسیۆن، تادەگاتە کۆنگرەی داھاتوو، دواتر ھەڵبژاردنی بەرپرسی کۆمیتەش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو .

جێی باسە، زۆربەی ئەندامانی کۆمیتە بەشداربوون و، لەوێدا فەرەیدون رەزا وەک بەرپرسی کۆمیتەی راوێژ دەست نیشان کرا و، کۆبوونەوەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێھات .

فەرەیدون رەزا بەرپرسی کۆمیتە

شێخ جەزا ئەندامی کۆمیتە

دیار مەلا محەمەد ئەندامی کۆمیتە

کاردۆ محەمەد ئەندامی کۆمیتە

عەلی جومعە ئەندامی کۆمیتە

___

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

Harmn

لەکاتی گەڕانەوە پەنابەرێکی کورد لەناو فڕۆکە کۆچی دوایی دەکات

Harmn

گۆڕی یەکەم پەنابەری کورد لە سوید، وەکو شوێنەواری مێژوویی دەپارێزرێت

KDC