KDC

ئەڵمانیا: کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول دەکەن

بەبۆنەی 61ەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ئەیلوول ، لقی 6ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆنەیەکی تایبەت ساز دەکات، کە تێیدا کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری تێدا دەکەن.
لقی 6 پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری ئوبەرھاوزنی  ئەڵمانیا، بۆنەیەکی تایبەت بە 61ەمین ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوول ساز دەکەن و چەندین ھونەرمەندی کورد تێیدا بەشداربوون .


شاندێک بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری تێدا دەکەن ، هاوکات بروسکەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بۆنەکەدا دەخوێندرێتەوە.
جێێ باسە، لە رێککەوتی 11 ی ئەیلوولی ساڵی 1961، خەباتی چەکداری بە رابەرایەتی بارزانی نەمر دەستی پێکرد، کە بەرھەمدارترین شۆڕشی نێو مێژووی گەلی کوردستان دەناسرێت، ئەوەش بەوپێیەی سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی باشووری گرتەوە و سنووری خێڵ و ناوچەگەرێتی تێپەڕاند و، بەشێک لە بەرهەمەکەی بەیاننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 بوو، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا دان بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا نرا.

___

هەر پەنابەرێک لە سوید تاوان ئەنجام بدا دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە

KDC

لەبەر ئەم هۆکارە ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەی گفتوگۆکانی مۆسکۆ لەسەر ئەفغانستان ناکات

KDC

وێبنارێکی تایبەت بۆ د. نەدا مێرگەسۆری ساز دەکرێت

KDC