KDC

کۆچبەرانی کورد رێی دیکە بەرەو ئەورووپا دەگرنە بەر

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق چارەنووسی ئەو پەنابەرە كورد و عێراقیانەی لە بیلا ڕوسیاوە پەڕیونەتەوە بۆ لیتوانیا ئاشكرادەكات و دەڵێت: “150 پەنابەری دیكە گەیشتوون”.

ماوەیەكە بەهۆی سەختی و توندوتۆڵكردنی سنورەكانی یۆنان و مامەڵەی نابەرپرسانە و نامرۆڤانەی پاسەوانانی سنوری یۆنان لەگەڵ پەنابەران ژمارەیەك پەنابەری هەرێمی كوردستان و عێراق بەناچاری لە ڕێگای وڵاتی بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوە وڵاتی لیتوانیا .

هیوا خدر، بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی ڕاگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٥٠ پەنابەری هەرێمی كوردستان و عێراق لە سنورەكانی بیلا ڕوسیاوە پەڕیونەتەوە وڵاتی لیتوانیا و لەسەرەتای ساڵیشەوە ٨٠٠ پەنابەری تر پەڕیونەتەوە، كە زۆرینەیان پەنابەرانی هەرێمی كوردستان و عێراقن.

ڕاشیگەیاندووە، بیلا ڕوسیاش هیچ هەڵوێستێكی نیە لە ڕێگری كردنی ئەو پەنابەرانە بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا.

فیداس ماكایتیس، جێگری بەڕێوەبەری پاسەوانی سنوری لیتوانیا ڕایگەیاند “ئێمە نیگەرانین لەو لێشاوی پەنابەرانەی لە بیلا ڕوسیاوە دەپەڕنەوە و ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەیان زیاد دەبێت ئەمەش دەبێتە كێشە بۆ دەوڵەت”.

هاوكات، مانتاس ئەدومیناس، جێگری وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێمە پێویستمان بەڕێككەوتنێكە بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵدەدەین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێككەوتنێك بۆ وەرگرتنەوەی پەنابەرەكانیان.

___

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵاوانێتی لەشجوانی وڵاتانی سکاندیناڤین بردەوە.

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات 

KDC

گروپی جی7بەڵێنیاندا ،بەچەند هەنگاوێک کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا بهێنن

Harmn