KDC

ئوسترالیا : ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-باشووری ئوسترالیا بەشداری گردبوونەوەیەکی دژ بە رژێمی ئێران کرد، کە تێیدا ئیدانەی کوشتنی ژینا ئەمینی و تاوانەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی کران.

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٩/٢٥ فەخرەدین گەرمیانی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-باشووری ئوسترالیا، بەشداری لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری فراوانی بەردەم پەرلەمانی باشووری ئوسترالیا کرد، کە لەلایەن ھەردوو کۆمەڵەی فارس و کوردەکان ڕێکخرابوو بۆ ئیدانە کردن و مەحکوم کردنی ڕژێمی ئێران، بە ھۆی شەھیدکردنی ژینا ئەمینی و دەیان شەھیدی دیکە.

جێی باسە، گردبوونەوەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنوەڕۆ تا 1ی پاش نیوەڕۆ بە بەشداری دەیان کەس و دروشمی جودای دژ بە ڕژێمی سێدارەی تێدا دەگوترایەوە و، وێنەی ژینا ئەمینیشیان بەرز ڕاگرتبوو، ئەنجام درا.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان: دەستدرێژیکردنە سەر کوردانی رۆژئاوا بەردەوامە

KDC

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز :- ئسرائیل دوایەکی ئەمەریکای لە بارەی ئێران رەتکردۆتەوە

KDC

هێرشی ئەلیکترۆنی گەورەترین هێڵی ئاسمانی تایبەتی ئێرانی کردە ئامانج

KDC
KDC

FREE
VIEW