KDC

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی لەدایکبونی پێغەمبەری ئیسلامی کردەوە

دوێنێ رێککەوتی ٨/١٠/٢٠٢٢، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن لە هۆتێلی stay club لە Charcot road لەگەل ئەو خوشک و برایانەی تازە روویان لەو وڵاتە کردووە، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)یان کردەوە.

لەو مەراسیمەدا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن ، ئامانجی ناوەندی رەوەندی کوردستانیان بۆ کوردانی ئامادەبوو روون کردەوە، کە تێیدا ئامانج لێی کۆکردنەوەی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستانە لە ژێر چەتری برایەتی بە رۆحێکی کوردپەروەری، لەبەرامبەریشدا کوردانی ئامادەبوو، بەپێشوازیەکی گەرم باوەشی پڕ سۆزی کوردانەیان بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کردەوە.

___

بەریتانیا :ڕووسیا واگنەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بڵاوکردۆتەوە

Harmn

مەزڵووم عەبدی وردەکاریی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و سووریا ئاشکرا دەکات

Harmn

شارەوانی یۆتۆبۆری سێ خوێندنگای ئیسلامی لە باڵەخانەکانیان دەردەکات

KDC