KDC

حیزبی دیموکرات، زانیارى لەبارەى درۆنە هێرشبەرەکانى ئێران ئاشکرا دەکات

حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران دەڵێ، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى ئێران بەکاریهێناون بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان، درووستکراوى چەند وڵاتێکى رۆژئاوان.

پێگەى فەرمىی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش ئەوەى هێزی پێشمەرگەی كوردستان، توانیان چەند درۆنێکی شەڕكەر و ئینتحاریی سوپای پاسدارانی ئێران تێكبشكێنێت، دەركەوت كە چەندین كەرەستەی ئەم دڕۆنانە لە وڵاتانی جۆراوجۆر و لەوانە ئەمەریکا، چین، بەریتانیا و مەجارستان درووست كراون و، سوپای پاسداران بۆ سازكردنی درۆن كەڵكی لەو كەرەستانە وەرگرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەیوەندییە نێونەتەوەییەكانی حدکا، لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە، داوایکردووە بەدواداچوون بو ئەم بابەتە بكەن، لە كاتێكدا گەمارۆی توند لەمەڕ فرۆشتنی كەرەستەی شەڕ لەسەر ئێران هەیە، چۆن كۆمەڵێک كۆمپانیای ئەو وڵاتانە ئەم كەرەستانە بە ئێران دەفرۆشن.

___

کازمی پەیامێک بۆ گەنجان بە مەبەستی دانگدان بڵاو دەکاتەوە

KDC

بەهۆی شەڕو پێکدادانەکان 800 گوند چۆڵکراون

KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە هەڵسوکەوتی یۆنان بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت، ئەسینا وەڵام دەداتەوە 

KDC