KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆرسی دووەمی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە

منداڵەکانتان تۆمار بکەن “من بە کوردی دەخوێنم” پڕۆژە هاوبەشەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
 
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆرسی دووەمی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە شێوازی ئۆنلاین دەبێت، بۆ هەر دوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی .


هاوکات وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستای بۆ دابینکردوون و، وێڕای فێربوونی زمانی دایک لە وڵاتانی دەرەوە، لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوونیشیان بەشێوەی فەرمی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەدرێتە بەشداربووان.
بۆیە داوا لە دایک و باوکانی نیشتەجێی تاراوگە دەکەین، ئەم هەلە لە دەست نەدەن و منداڵەکانیان تۆمار بکەن.
وادەی دەست پێکردنی کۆرسی دووەمی فێربوونی زمانی کوردی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 30.10.2022 لەدوایی تۆمارکردنی ناوی مناڵەکانتان لەم لینکەی خوارەوە

___

ڕیزبەندی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بەپەرۆشەوە چاوەڕێ نەوەی دووەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین

KDC

ئەڵمانیا :- مێرکل داوای گفتوگۆی بەپەلە لە نێوان هەرێمەکانی وڵات بۆ ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

KDC