KDC

لە هۆڵەندا ئامێرێکی پارەدان لەناو ئارایشتگایەکی کوردێک تەقێندرایەوە

لە شارۆچکەی بیڵتهۆڤن سەر بە پارێزگای ئۆترێخت لە هۆڵەندا، دوو کەس بە مەبەستی دزیکردن ئامێرێکی پارە راکێشان لەناو ئارایشتگایەکی کوردێک دەتەقێننەوە، رووداوەکە زیانێکی زۆری ماددی بە شوێنەکە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

خاوەنی ئارایشتگاکە کوردێکی دانیشتووی هۆڵەندایە بە ناوی گۆڤەند موخلیس کە خەڵکی شاری رواندزە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاتژمێر 4:30 خولەک، دوو تۆمەتبار شووشەی دەرگای سەرەکی ئارایشتگاکە دەشکێنن و بە بەکارهێنانی ماددەی تەقەمەنی، ئامێری پارە راکێشانەکەی ناو دوکانەکە دەتەقێننەوە، کاتژمێر 7:00ی بەیانی پۆلیس پەیوەندی بە خاوەنی کارەکەوە دەکات و پێی رادەگەیەنێت کە شوێنەکەی کراوەتە ئامانج، بەپێی ئەو دیمەنانەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراون، دزەکان پاش تەقینەوەکە دەستبەتاڵ و بە خێرایی رادەکەن، چونکە بەهۆی قایمیی سندوقی پارەکەوە نەیانتوانیوە ئامانجەکەیان بپێکن.

ئارایشتگاکە لە ساڵی 2012 دامەزراوە و بەهۆی رووبەرە فراوانەکەیەوە، خاوەنەکەی بڕیاریدابوو ئامێرێکی پارە راکێشان لە بەشێکی دوکانەکەیدا جێگیر بکات، ئەوەش وەک ئاسانکارییەک بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکان و دانیشتووانی ناوچەکە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، بەرپرسانی باڵای ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە کڕیارەکان و دانیشتووانی شارۆچکەکە سەردانیان کردووە و پاڵپشتی خۆیان بۆ خاوەنەکەی دەربڕیوە، دیاردەی تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پارەدان لە هۆڵەندا بە مەبەستی دزیکردن رووی لە زیادبوون کردووە و تەنیا لە ماوەی مانگێکدا ئەمە4چوارەمین رووداوی لەو شێوەیە بووە کە لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

___

مووچەی ساڵانەی کارمەندانی فەیسبووک بڵاو دەکرێتەوە

KDC

وەرزشوانێکی کورد چەندین سەرکەوتنی لە لیگی بەریتانیا بۆ خۆیی مسۆگر کرد

KDC

یاریەکانی ئەم هەفتەیە

KDC