KDC

٭ لە حەوشەوە ٭

باپیرم
هەمیشە ئاوی دار تووەکەی
حەوشەیانی دەدا و
زۆر بە میهرەبانییەوە
تا لە ژیاندا بوو
مامەڵەی لەگەڵ نەنکم دەکرد
بۆیە وەک وەفایەک
جیا لە تەزبیحەکەی ملی
داپیرەم تا مرد
تووی وشکی
بە چاوە دەخوارد
کەچی باجییەکەی دراوسێمان
سەرباری ئەوەی مێردەکەی
هەموو ئێوارانێ
ئاوی چیمەنەکەیانی دەدا
کەچی لەگەڵ مردنی پیاوەکەی
دوای ساڵێک
هەموو حەوشەکەیانی
کۆنکرێت کرد
دواتر لە نانەواخانەکەی نزیکیان
بۆ ژنێکی هاوڕێی باسکرد بوو
کەم ڕۆژ هەبووە
پیاوەکەی
بە قسەی ناشرین و
زۆر نزم نەیشکاندبێ
یان بە دەستی لێیانی نەخواردبێ
بۆیە ئێستاش جار جار
کە منداڵەکانی وێنەی بوکێنی
خۆی نیشان دەدەنەوە
بە چاوی پڕ فرمێسکەوە
دەست بۆ قاپ قورئانەکەی ملی دەبات و
دەڵێ: مادام دنیایەکی تر ماوە
هەرگیز گەردنت ئازاد نەبێ .

سەروەت تۆفیق

___

تەمومژ ناوچەی بۆڵۆ دەگرێتەوە

KDC

چەند حیزبێکی سویدی داوای قورسکردنی مافی کار (ئیقامە عەمەل) دەکەن

KDC

لە ماڵەوە چارەسەری خۆت بکە

KDC