KDC

سویسرا: گردبوونەوەیەک لە شاری لۆزان بۆ پتشگیری لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەچوو

ڕۆژی هەینی 14.10.20 لە گۆرەپانی سەنت لۆران لە شاری لۆزان گردبونەوەیک بۆ پتشگیری لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەڕێوەچوو .

گردبونەوەکە ژمارەیەکی زۆر ڕەوەندی کوردستانی و،ئێرانی هەروەها هاوڵاتیانی سویسری ئامادە بوون ،بە ئاڵای کوردستان و جلی کوردەواری پشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان کرد و پرۆتێستی کارە سەرکوتکاری کوشتن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیان و چالاکوانان و کارە سەرکێشەکانی ڕژێمی تاران بە بۆردومانکردنی کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان کرد
ئەمەو ژمارەیەک پەرلەمانتار و ئەندام شارەوانی لۆزان و کانتۆنی ڤو هەروەها کەسیاتی ، سیاسیەکان و ڕۆشنبیران وتەی پشتگیری لە شۆڕشی ژنانی ئازاد لە گەلانی ئێران کرد ،ئەوانەی بەشداربوون پێک هاتوون لە :
١-پیر -ئیۆ میلارد- ئەندامی پەرمانی سویسرا
٢-لئنور پارشا -ئەندامی پەرلەمانی سویسرا
٣-گیگوار ژنو -لە شارەوانی لۆزان
٤- سوفی میژۆ ژیگۆن -ئەندامی پەرلەمانی سویسرا
٥-ئاسۆ پیرۆت -کەسایەتی ڕۆشنبیر و ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا
٦-فلۆرانس پتشارد ناربات-ئەندامی پەرلامانی کانتۆنی ڤۆ
٧-سلین میزیگۆ-ئەندام پەرلامانی کانتۆنی ڤۆ

دەقی وتاری ئاسۆ پیرۆتی کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئەندامی دەستەی کارگێری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسویسرا
بە PDF دانراوە…..

س،ح

___

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەسەر جەنگی جیهانی سێیەم بەڵێنێک دەدات

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە رووسیا بە ئاهەنگێک ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەرز دەنرخێنن

KDC

شێوەکاری کورد یوسف سوری .. تەمەنێک لەگەڵ هونەری شێوەکاری 

KDC