KDC

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی پاسداران دەکوژرێت

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە رۆژێکدا لە دوو شوێن تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە ناوی حامید ئەمین پوورە و لە لەکاتی گەڕانەوە لە ناوچە سنوورییەکان، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەقەی لێکراوە و بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیان لەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، حامید ئەمینپوور خەڵکی شاری سەقزە و تەمەنی 48 ساڵە، هاوکات، باوکی شەش منداڵە و خێزاندارە .

هاوکات، رۆژی شەممەش هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی هەنگە ژاڵەی بانە؛ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکایل برینداربوون .

لەماوەی رابردوودا، بۆ چەندین جار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقە لە کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی کورد کوژراون و بوونەتە قوربانی.

___

شفا بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنان و شاندی مافی مرۆڤی( ‏ SOS Menschenrechte) کرد

nusar1

نەمسا: سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی کرد

nusar1

دوای 40 رۆژ لە دەستگیرکردنی چارەنووسی کوردێک نادیارە

KDC