KDC

لە مەهاباد چەند خانمێک دەستگیر دەکرێن

بەهۆی ئەوەی چەند خانمێکی کورد لە کاتی کردنەوەی دوکانێکی قوماشفرۆشێدا بە جل و بەرگی مۆدێلەوە دەرکەوتبوون، بە فەرمانی داواکای گشتیی ئەو شارە دەستگیر کران.

ماڵپەڕی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران (ئیرنا)، لە زاری میهراب پوورئەکبەر داواکاری گشتیی مەهابادەوە بڵاوی کردووەتەوە: “خاوەن قوماشفرۆشییەک و چوار خانمی دیکە کە وەک مۆدێل لە کاتی کردنەوەی ئەو دوکانەدا دەرکەوتوون، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیەکی زۆری لێ کەوتەوە و جیا لە دەستگیردکردنی خاوەن دوکان و ئەو چوار خانمە مۆدێلە، هاوکات دوکانەکەش داخراوە.

بە گوتەی داواکاری گشتیی مەهاباد، ئەو کارە دژی یاسا و ڕێوشوێنەکانی کۆماری ئیسلامی و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئێرانی ئیسلامییە و قەدەغەیە و سزای یاسایی لەسەرە.

بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لەسەر بنەمای شەرع و ئایینی ئیسلام نووسراون، دەرکەوتنی ژنان و کچان بەبێ لەچک و باڵاپۆش قەدەغەیە.

___

سوید: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤێستەرۆس لە هەرێمی ڤێستمانلاند کۆبووەوە

nusar1

ڕووسیا و چین کۆبوونەوە

nusar1

فەڕەنسا سنووردارکردن و ڕێوشوێنی دژە بە کۆڤید-19 لەسەر گەشتیاران توند دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW