KDC

هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس مامۆستا عومەر عەلی کۆچی دوایی کرد

مامۆستا عومەر عەلی هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووسی ناسراوی کورد پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا کۆچی دوای کرد.

هونەرمەندی شێوەکار یاسین سەعید هاوڕێی نزیکی کۆچکردوو، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، وێنەیەکی خۆی و عومەر عەلی بڵاوەکردووتەوە، کە نووسیویەتی”بەداخەوە کۆچت کرد خودای گەورە لێت خۆش بێت هاوڕێ گیان نەمانتوانی کەمێک لە ئازارەکانت کەم بکەینەوە بمانببوورە

بەناوی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەو کەسو کار و هاوڕێیانی دەکەین ،لەخوای گەورە دەپاڕینەوە گیانی خوالیخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین

___

پوختەیەک لە کار و ئامانجەکانی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە

KDC

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە

Harmn

بەڕێوەبەری تەندروستی جیهان هۆشداری شێوەی نوێی کۆرۆنا لە دوای ئۆمیکرۆن دەدا

Harmn